داعش له‌سه‌ر ڕێگه‌ی خورماتوو – كفری هێرشی كرده سه‌ر سوپای عێراق

سه‌رچاوه‌یه‌كی پێشمه‌رگه ئاماژه به‌وه ده‌كات، کەمێک پێش ئێستا لەسەر ڕێگەی خورماتوو - کفری نزیک کارگەی گەچەکە کۆمەڵێک چەکداری داعش کە لەپەلکانەوە ھاتوون، ھێرشیان کردووه‌تە سەر لیوای 88ـی فەوجی دووی سوپای عێراق و ڕووبەڕووبوونەوەی یه‌كدی بوونه‌ته‌وه.
له‌م باره‌وه، سەرچاوەیەکی پێشمەرگە تایبه‌ت بە کوردستان24 ڕایگەیاند، لە کاتی ھەڵھاتنی چەکدارەکانی داعش، چەکدارێکیان خۆی تەقاندووه‌تەوە یانیش بۆمبی چێنراو پێیدا تەقیوەتەوە و له‌م سه‌روبه‌نده‌دا سوپای عێراق لە ناوچەکە بڵاوەی پێ کراوە.
ئه‌و سه‌رچاوه زیاتر ڕوونی كرده‌وه، داعش له ڕێگه‌ی چوار چه‌كدارییه‌وه ئه‌و هێرشه‌ی كردووه.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌ك گوتی، ڕێگه‌ی نێوان خورماتوو – كفری له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه كۆنترۆڵ كراوه و شه‌ڕ له نێوان چه‌كدارانی داعش و هێزه ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وامه.