سەرۆکی پێشووتری تونس بۆ کوردستان24: كۆمه‌ڵكوژی له غه‌ززه پێی ناوه‌ته قۆناغێكی نوێ
سه‌رۆكی پێشووتری تونس، ڕایگەیاند: كۆمه‌ڵكوژی له غه‌ززه پێی ناوه‌ته قۆناغێكی نوێ و ئیسرائیل له‌ژێر فشاری راستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كان ده‌ستی به هێرشه‌كانی كردووه‌ته‌وه.
چوارشەممە 19ـی ئاداری 2025، مونسف مه‌رزووقی، سه‌رۆكی پێشووتری تونس تایبەت بە كوردستان24ـی گوت: خه‌ڵكی غه‌ززه رووبه‌ڕووی كاره‌ساتی گه‌وره كراوه‌ته‌وه، هەروەها تا ئه‌و كاته‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌ست به جووڵه‌كردن نه‌كه‌ن بۆ فشارخستنه سه‌ر ئه‌مه‌ریكا دڕندایه‌تییه‌كانی نا‌تانیاهۆ له مانگه‌كانی داهاتوو زۆر سه‌ختتر ده‌بێت.
سه‌رۆكی پێشووتری تونس، دەڵێت: كۆمه‌ڵكوژی له غه‌ززه پێی ناوه‌ته قۆناغێكی نوێ و ئیسرائیل له‌ژێر فشاری راستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كان ده‌ستی به هێرشه‌كانی كردووه‌ته‌وه.
بەرەبەیانی سێشه‌ممه، 18ـی ئاداری 2025، سوپای ئیسرائیل زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی کردە سەر سەرتاسەری کەرتی غەززە، ئەمەش وەک فشارێک بۆ سەر حەماس، دوای ئەوەی دانوستانەکان بۆ ئازادکردنی بارمتە ڕفێندراوەکانی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023 بە بنبەست گەیشتن.
له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا زیاتر لە 413 کەس کوژراون و زیاتر لە هەزار کەسی دیکەیش بریندار بوون.