ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان: مه‌فره‌زه‌یه‌كی داعشمان له خورماتوو له‌ناوبرد

شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كات، هێزه‌كانیان توانیویانه بۆسه‌یه‌ك بۆ چه‌كدارانی داعش دابنێنه‌وه و پلانێكیان شكست پێ بهێنن.
چوارشه‌ممه، 19ـی ئاداری 2025، شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ڕایگه‌یاند، دوای چاودێرییه‌كی وردی هێزه‌كانی فه‌وجی دووی لیوای 88 و هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌واڵگریی سه‌ربازیی له كه‌رتی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی سه‌ڵاحه‌ددین، توانیان له گوندی په‌لكانه بۆسه‌یه‌ك بۆ گرووپێكی چه‌كدارانی داعش دابنێن كه له چوار چه‌كداری تیرۆریست پێك هاتبوو.
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كات، دوای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و پێكدادانی هه‌ردوولا، توانرا دوو له چه‌كداره تیرۆریسته‌كان بكوژرێن كه یه‌كێكیان خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه و دووه‌كه‌ی دیكه‌یش بریندار بوونه.
ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، تا ئێستا هێزه‌كانیان له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یاندا له‌م ناوچه‌یه به‌رده‌وامن بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی دیكه‌ی هاوشێوه له سنووره‌كه.
پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌كی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به كوردستان24 گوتبووی، کەمێک پێش ئێستا لەسەر ڕێگەی خورماتوو - کفری نزیک کارگەی گەچەکە کۆمەڵێک چەکداری داعش کە لەپەلکانەوە ھاتوون، ھێرشیان کردووه‌تە سەر لیوای 88ـی فەوجی دووی سوپای عێراق و ڕووبەڕووبوونەوەی یه‌كدی بوونه‌ته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، لە کاتی ھەڵھاتنی چەکدارەکانی داعش، چەکدارێکیان خۆی تەقاندووه‌تەوە یانیش بۆمبی چێنراو پێیدا تەقیوەتەوە و له‌م سه‌روبه‌نده‌دا سوپای عێراق لە ناوچەکە بڵاوەی پێ کراوە. ئه‌و سه‌رچاوه زیاتر ڕوونی كرده‌وه، داعش له ڕێگه‌ی چوار چه‌كدارییه‌وه ئه‌و هێرشه‌ی كردووه.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه ڕایگه‌یاندبوو، ڕێگه‌ی نێوان خورماتوو – كفری له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه كۆنترۆڵ كراوه و شه‌ڕ له نێوان چه‌كدارانی داعش و هێزه ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وامه.