دەست بەسەر کۆمپانیایەکی ئیمامئۆغڵودا گیرا

دەست بەسەر کۆمپانیای بیناسازیی سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیستانبوڵدا گیرا.
چوارشەممە 19ـی ئاداری 2025، سەرۆکی داواکاری گشتیی ئیستانبوڵ ڕایگەیاند، دەستیان بەسەر ئەو کۆمپانیا بیناسازییەدا گرت کە ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیستانبوڵ، پشکی تێدا هەبوو.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 19ـی ئاداری 2025، هێزێکی ئەمنیی تورکیا هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی گەورە شارەوانیی ئیستانبوڵ و دەستگیریان کرد.
دەستگیرکردنیشی کاردانەوەیەکی گەورەی لێکەوتەوە، هاووڵاتییان بۆ پشتگیریکردن لە ئیمامئۆغڵو ڕژانە سەر شەقامەکان و خۆپێشاندانێکی بەرفراوانیان کرد.
بەڵام هەر زوو هێزەکانی پۆلیسی تورکیا، گەیشتە شوێنی خۆپێشاندانەکە و بۆ بڵاوەپێکردنیان گازی فرمێسکڕێژیان بەکار هێنا.