هاتووچۆی هەولێر: لەڕۆژانی نەورۆز هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر قەدەغەیە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، لە هەرسێ ڕۆژی نەورۆزدا هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورە لەو ڕێگایانەی دەکەونە شوێنە گەشتیارییەکان، قەدەغەیە.

پێنجشەممە، 20ـی ئایاری 2025، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا، شۆفێرانی بارهەڵگرەکان ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت: لە پێناو ڕێکخستنی هاتووچۆ و ڕوونەدانی جەنجاڵی و بەرژەوەندیی گشتی، بڕیار درا بە قەدەغەی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورە لەهەر سێ ڕۆژی نەورۆزدا.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژەی بەوەش کراوە "هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورە لە کاتژمێر7ـی بەیانی تا 12ـی شەو، لەو ڕێگایانەی دەکەونە سەرشوێنە گەشتیاری و سەیرانگەکان قەدەغەیە."