نەخۆشخانەکانی غەززە توانای وەرگرتنی کوژراو و برینداریان نەماوە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئەندەنووسیا لە باکووری غەززە ڕایگەیاند: توانای ڕاگرتنی هیچ کوژراو و بریندارێکی دیکەیان نەماوە.
پێنجشەممە، 20ـی ئاداری 2025، د. مەروان سوڵتان، بەڕێوبەەری نەخۆشخانەی ئەندەنووسیا لە باکووری غەززە ڕایگەیاند: دوای دەستپێکردنەوەی تۆپبارانەکانی ئیسرائیل، نەخۆشخانەکە توانای ڕاگرتنی هیچ کوژراو و برینداریان نەماوە.
لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە ئاماژەی بەوە کرد، لە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممەدا، زیاتر لە 40 کوژراو و 82 برینداری سەخت کە پێویستیان بە نەشتەرگەری و چاودێریی چڕ بووە، بەڵام نەیانتوانیوە وەریانبگرن.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە گوتیشی: نەخۆشخانەکە تاوەکوو ئێستا لە قۆناغی نۆژەنکردنەوەیدایە و تا ئەو جێگایەی بتوانێت هەوڵی ڕزگارکردنی ژیانی خەڵک دەدات، بەڵام بەدەست کەمی کارمەندەوە دەناڵێنێت، ئەمەش وایکردووە کرێکاران دابەشب کرێن بۆ سێ تیم بۆ ئەوەی بە بەردەوامی کار بکەن.
باسی لەوەشکرد، دوای ئەوەی هێزەکانی ئیسرائیل (سی تی سکانەری) نەخۆشخانەکە و وێستگەکانی ئۆکسجین و کارەبای نەخۆشخانەکەیان لەناو بردووە، پێویستیان بە گواستنەوەی زۆرینەی بریندارەکان بووە بۆ نەخۆشخانەی تایبەت.