زاخارۆڤا: فه‌ره‌نسا بووه‌ته باوه‌شێكی گه‌رم بۆ په‌روه‌رده‌كردنی تیرۆریستان

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا وه‌ڵامی وه‌زیری دادیی فه‌ره‌نسا ده‌داته‌وه كه گوتبووی، ڕووسیا له پرسی تیرۆر له فه‌ره‌نسا تێوه‌گلاوه.
پێنجشه‌ممه، 20ـی ئاداری 2025، ماریا زاخارۆڤا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا وه‌ڵامی جیرارد دارمانین، وه‌زیری دادیی فه‌ره‌نسای دایه‌وه و گوتی، نه‌خێر فه‌ره‌نسا بووه‌ته باوه‌شێكی گه‌رم بۆ په‌روه‌رده‌كردنی تیرۆریستان.
ماریا زاخارۆڤا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتییانی فه‌ره‌نسی له ڕیزه‌كانی گرووپ و ڕێكخراوه ئیسلامییه توندڕۆكانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستن.
زاخارۆڤا ده‌شڵێت، ڕووسیا به توندی سه‌ركۆنه‌ی هه‌ر جۆره توندڕۆیی و تیرۆرێك ده‌كات و ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ هه‌مووان كار بكات بۆ له‌ناوبردنیان به‌و مه‌رجه‌ی دووفاقی له پێوه‌ره‌كاندا نه‌بێت.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا گوتیشی، فه‌ره‌نسا ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی ورووژاندنی ئه‌و پرسه، هه‌وڵه‌كانی مۆسكۆ و واشنتن بۆ ئاشتیی و چاره‌كردنی شه‌ڕی ئۆكرانیا تێك بدات.