ئەکرەم ئیمامئۆغڵو داوا له هاووڵاتییانی توركیا ده‌كات له دژی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی ده‌نگ هه‌ڵبرن

سەرۆکی گەورە شارەوانیی ئیستانبوڵ داوا له هاووڵاتییانی توركیا ده‌كات ده‌نگ هه‌ڵبرن؛ ده‌شڵێت، ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی په‌یوه‌ندیی به پارتێكی سیاسییه‌وه نییه، به‌ڵكوو پرسی نه‌ته‌وه‌ی توركیایه.
پێنجشه‌ممه، 20ـی ئاداری 2025، ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی گەورە شارەوانیی ئیستانبوڵ له تۆڕی (ئێكس) داوای له هاووڵاتییانی توركیا كرد، بێده‌نگ نه‌بن و له دژی ئه‌و "شه‌ڕ"ـه‌ی له توركیا هه‌یه، ده‌نگ هه‌ڵبڕن. گوتووشیه‌تی، پرسی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی پرسێكی به ته‌نیا پارته‌كه‌ی نییه، به‌ڵكوو په‌یوه‌ندیی به هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی توركیاوه هه‌یه.
ئەکرەم ئیمامئۆغڵو هاوكات داوای له سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان و پارته هاوپه‌یمانه‌كانی و دادوه‌ران و داواكارانی گشتی و پارێزه‌ران كردووه، بێده‌نگی بشكێنن له دژی ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت دادوه‌ریی له توركیا بشێوێنن و ناوی توركیا له جیهان له‌كه‌دار بكه‌ن.
ئیمامئۆغڵو گوتووشیه‌تی، ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌ی ده‌ستی به‌سه‌ر بڕوانامه‌كه‌یدا گرتووه، هه‌ر ئه‌وه ده‌ستدرێژی ده‌كاته سه‌ر موڵك و ماڵ و شكۆی توركیا و توركه‌كان.
چوارشەممە 19ـی ئاداری 2025، هێزێکی ئەمنیی تورکیا هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی گەورە شارەوانیی ئیستانبوڵ و دەستگیریان کرد.
دەستگیرکردنیشی کاردانەوەیەکی گەورەی لێکەوتەوە، هاووڵاتییان بۆ پشتگیری‌کردن لە ئیمامئۆغڵو ڕژانە سەر شەقامەکان و خۆپێشاندانێکی بەرفراوانیان کرد.
بەڵام هەر زوو هێزەکانی پۆلیسی تورکیا، گەیشتە شوێنی خۆپێشاندانەکە و بۆ بڵاوەپێکردنیان گازی فرمێسکڕێژیان بەکار هێنا.