كرێملن: پوتین نامه‌یه‌كی بۆ ئه‌حمه‌د شه‌رع ناردووه

سه‌رۆكی ڕووسیا په‌یامێك ئاراسته‌ی سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا ده‌كات و ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌ر جۆره هاریكارییه‌كی كرده‌یی ده‌ربڕیوه.
پێنجشه‌ممه، 20ـی ئاداری 2025، ئاژانسی "تاس"ـی ڕووسی له‌سه‌ر زاری دیمتری پێسكۆڤ، گوته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی ڕووسیا (كرێملن) بڵاوی كرده‌وه، ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی ڕووسیا نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا كردووه و تێیدا ئاماده‌یی مۆسكۆی بۆ هه‌ر جۆره پشتگیری و هاریكارییه‌كی كرده‌یی ده‌ربڕیوه.
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، پوتین له نامه‌كه‌یدا جه‌ختی كردووه‌ته‌وه كه مۆسكۆ خوازیاری پێشخستنی په‌یوه‌ندی و هاریكارییه دووقۆڵییه‌كانه له سه‌رجه‌م بواره جیاجیاكاندا له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی نوێی سووریا.
سه‌رۆكی ڕووسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، وڵاته‌كه‌ی ئامانجیه‌تی له ڕێگه‌ی پێشخستنی هاریكارییه‌كان له كه‌رته جیاجیاكاندا، په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی نوێی سووریا دروست بكات.
چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا كرێملن ڕایگه‌یاند، ڕووسیا خوازیاره سووریایه‌كی یه‌كگرتوو و یه‌كپارچه ببینێت كه دۆستایه‌تی و ئاشتیی تێیدا به‌رقه‌رار بێت. گوتیشی، ناسه‌قامگیری له سووریا كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر ته‌واوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌بێت.