سەفین دزەیی: سوپاسی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی دەکەم بۆ ڕێکخستنی ئاهەنگێکی لەم شێوەیە

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: سوپاسی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی دەکەم لە بەرانبەر سازکردنی ئاهەنگێکی لەم شیوەیە لە ئاکرێ.
پێنجشەممە، 20ـی ئاداری 2025، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کاتی بەخێرهاتنی میوانەکان لەمیانەی بەڕێوەچوونی ئاهەنگی نەورۆزی ئاکرێ ڕایگەیاند: سوپاسی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی دەکەم بۆ ڕیکخستنی ئاهەنگێکی لەم شیوەیە لە ئاکرێ.
سەفین دزەیی ڕاشیگەیاند: نەورۆز بۆ خەڵکی کوردستان پەیامێکی بەهێزی هەیە ئەویش ئازادییە.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ـی ئاداری 2025، بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی زۆر لە باڵیۆز، کونسوڵی گشتیی، دیپلۆمات و نوێنەر، نێردەی دیپلۆماسیی وڵاتان لە عێراق و هەرێم و بەشداریی هەزاران هاونیشتمانی و گەشتیار، کەرنەڤاڵی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی، لە پایتەختی نەورۆز لە قەزای ئاکرێ بەڕێوە چوو.