سه‌رۆك بارزانی ئاگری نه‌ورۆز دەکاتەوە

سه‌رۆك بارزانی كه له ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی ئاكرێ به‌شداره، ئاگر ده‌كاته‌وه؛ ئاهه‌نگه‌كه به به‌شداریی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له باڵیۆز و كونسوڵخانه‌ی وڵاتان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت.
پێنجشه‌ممه، 20ـی ئاداری 2025، سه‌رۆك بارزانی به‌شداریی له ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی ئاكرێ كرد و له ئاهه‌نگه‌كه‌شدا ئاگری نه‌ورۆزی كرده‌وه.
ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی ئاكرێ كه به پایته‌ختی نه‌ورۆزی كوردستان ناسراوه و ساڵانه دووباره ده‌بێته‌وه، به به‌شداریی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ژماره‌یه‌ك له له باڵیۆز و كونسوڵخانه‌ی وڵاتان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ـی ئاداری 2025، بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی زۆر لە باڵیۆز، کونسوڵی گشتیی، دیپلۆمات و نوێنەر، نێردەی دیپلۆماسیی وڵاتان لە عێراق و هەرێم و بەشداریی هەزاران هاونیشتمانی و گەشتیار، کەرنەڤاڵی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی، لە پایتەختی نەورۆز لە قەزای ئاکرێ بەڕێوە چوو.
جەژنی نەورۆز یان دەستپێکی ساڵی نوێ لەناو دەیان وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای ناوەندیدا بەڕێوە دەچێت و هەریەک لەو وڵات و گەلانە بە جۆرێک گوزارشت لەو جەژنە، یان دەستپێکی ساڵی نوێ دەکەن.
لەلای گەلی کورد نەورۆز سیمبوڵی ئازادی و بەرەنگاربوونەوەی زۆرداریی و سەرکەوتنە. هەموو ساڵێک، لە 20ـی ئاداردا بە کردنەوەی ئاگر و پۆشینی جلوبەگی کوردی، لە هەموو شار و شارۆچکەکانی کوردستان ڕێوڕەسمی جەژنی نەورۆز ساز دەکرێت و چەندان چالاکیشی تێدا بەڕێوە دەچێت. ئەمساڵیش، لە ئاکرێ لە ڕێوڕه‌سمێكی گەورەی فەرمییدا ئاگری نەورۆز دەکرێتەوە و چەندان چالاکی جیاواز بەڕێوە دەچێت.