ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان بوونی چه‌كدارانی حووسی له عێراق ڕه‌ت ده‌كاته‌وه

ده‌نگۆیه‌ك له مێدیا و سۆشیال مێدیای عێراقی بڵاو بووه‌ته‌وه و ده‌گوترێت، حووسییه‌كان له عێراق مه‌شقی سه‌ربازیی ده‌كه‌ن؛ هاوكات فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ڕه‌تی ده‌كاته‌وه.
پێنجشه‌ممه، 20ـی ئاداری 2025، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ئه‌و هه‌واڵ و ده‌نگۆیانه‌ی به‌شێك له مێدیا و سۆشیال مێدیای عێراقی ڕه‌تی كرده‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن، حووسییه‌كان سه‌ربازگه‌یه‌ك له ناوچه‌ی خاڵس له پارێزگای دیاله بۆ مه‌شقی سه‌ربازیی و چه‌كداریی به‌كار ده‌هێنن.
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان هاوكات ڕایگه‌یاندووه، وێڕای ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵ و ده‌نگۆیانه، داواش له مێدیاكان ده‌كات له وه‌رگرتن و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و زانیارییه‌كان وردتر بن.
پێنجشه‌ممه، 20ـی ئاداری 2025، سەرچاوەکان باسیان لەوە کرد، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق لە چوارچێوەی هەوڵەکانی نێوەندگیریی نێودەوڵەتیی بە ئامانجی کەمکردنەوەی گرژییەکانی دەریای سوور، بە نهێنی گەیشتووەتە شاری سەنعا.
ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوەش کردووە، عەبدولمەهدی، پەیامە ئاڵوگۆڕکراوەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێرانی بۆ لای حووسییەکان پێ بووە. ئەمەش لە کاتێکدایە لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە هەڵمەتە سەربازییە چڕەکانی ئەمەریکا بۆ سەر حووسییەکانی یەمەن دەستیان پێ کرد.