عێراق پێكهێنانی شانه‌ی قه‌یرانه ئه‌منییه‌كان بۆ كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ سووریا ڕه‌ت كرده‌وه

گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ئه‌و هه‌واڵ و ده‌نگۆیانه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن حكوومه‌ت بڕیاری پێكهێنانی شانه‌یه‌كی قه‌یرانه ئه‌منییه‌كانی به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران داوه بۆ به‌دواداچوون و كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كانی عێراق و سووریا.
پێنجشه‌ممه، 20ـی ئاداری 2025، سه‌باح نو‌عمان، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئه‌و هه‌واڵ و ده‌نگۆیانه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن حكوومه‌ت بڕیاری پێكهێنانی شانه‌یه‌كی قه‌یرانه ئه‌منییه‌كانی به سه‌رۆكایه‌تی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوه بۆ به‌دواداچوون و كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كانی عێراق و سووریا له چوارچێوه‌ی ته‌واوكردنی هاریكاریی نێوان وڵاتانی دراوسێ بۆ دامه‌زراندنی ناوه‌ندێكی ستراتیجیی به مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنی ئاسایشیی ناوچه‌كه.
سه‌باح نو‌عمان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، وێڕای ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵ و ده‌نگۆیانه، هاوكات داواش له مێدیاكان ده‌كه‌ن زانیاریی له سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كان وه‌ربگرن.
گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق گوتیشی، سوودانی ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی ڕاسپاردووه بۆ گرتنبه‌ری ڕێكاری یاسایی به‌رانبه‌ر ئه‌و كه‌ناڵ و ئاژانسه هه‌واڵییانه‌ی ئه‌و جۆره ده‌نگۆیانه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.