کونسوڵی قەتەر: هەوڵی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی قەتەر و هەرێمی کوردستان دەدەین

حوسێن بن عەلی، کونسوڵی گشتی قەتەر لە هەرێمی کوردستان
حوسێن بن عەلی، کونسوڵی گشتی قەتەر لە هەرێمی کوردستان

کونسوڵی گشتی قەتەر لە هەرێمی کوردستان، گوتی: پەیوەندییەکانی قەتەر و حکوومەتی هەرێمی کوردستان برایانە و سیاسی و ئابوورییە و پەیوەندی زۆر باشیان هەیە.

پێنجشەممە 20ـی ئاداری 2025، حوسێن بن عەلی، کونسوڵی گشتی قەتەر لە هەرێمی کوردستان، تایبەت بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: سوپاس بۆ خودا پەیوەندیی نێوان وڵاتی قەتەر و حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق زۆر باشە و بە کرانەوەی کونسوڵخانە لە ساڵی رابردوو ئەو پەیوەندییر دەستی پێکرد.

گوتیشی: "پەیوەندی ئابووری و سیاسی بە یەکدیمان دەبەستێتەوە و پێش ئەمانەش پەیوەندی برایانەمان هەیە. هەوڵ دەدەین ئەو پەیوەندییانەی وڵاتی قەتەر و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەهێزتر بکەین."

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 20ـی ئاداری 2025، بەبۆنەی هاتنەوەی نەورۆز، بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی زۆری باڵیۆز و کونسوڵی گشتیی و دیپلۆماتکاران، لە ئاکرێ ئاهەنگێکی تایبەت بەڕێوەچوو.