کەشناسی هەرێم: ئەگەری نمە باران هەیە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: پێشبینی دەکرێت نمە باران ببارێت.
هەینی،21ـی ئاداری 2025، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی هەرێم وەک پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گەرمیان، نمە باران و بارانی مامناوەندی بباریت بەتایبەتی لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی هەرێم ئەگەری بەفر بارین هەیە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 17 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 15 پلەی سیلیزی
دهۆک : 17 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 15 پلەی سیلیزی
سۆران : 15 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 5 پلەی سیلیزی
گەرمیان :24 پلەی سیلیزی