ئەمەریکا بۆ ئیسرائیل، حووسیەکانی یەمەن بۆ ئێمە جێبهێڵە

بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکانی ئیسرائیل، ئەمەریکا داوای لە ئیسرائیل کردووە حووسییەکان لە یەمەن بۆردومان نەکات.
ڕۆژنامەی یەدیعوت ئەحرۆنۆت و ڕۆژنامەی (جۆرزەلیم پۆست) بڵاویان کردەوە ئەمەریکا داوای لە ئیسرائیل کردووە خۆی لە هێرشی ئاسمانی هاوشێوەی ئەو هێرشانەی کە پێشتر هێزی ئاسمانی ئیسرائیل لە یەمەن دەیکرد، بەدوور بگرێت.
ئەو داوایەی ئەمەریکا لە کاتێکدایە هێرشە مووشەکییەکانی ئەم دواییە لە یەمەنەوە بۆ سەر ئیسرائیل دەستی پێکردووە.
لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆژنامەی (جۆرزەلیم پۆست) بڵاویکردەوە، پێدەچێت ئیسرائیل لەم قۆناغەدا ئەو داوایەی ئەمەریکا قبوڵ بکات و بڕیارەکە بۆ واشنتن جێبهێڵێت، کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر دەستپێکردنی هەڵمەتێکی ئاسمانی گەورەی دژ بە حووسییەکانی ڕاگەیاند.
دوێنێ پێنجشەممە، دوو مووشەک لە یەمەنەوە بەرەو ئیسرائیل ئاراستە کران، ئەمەش یەکەمجارە لە ماوەی دوو مانگدا حووسییەکان ناوچەکانی تەلئەڤیڤ و قودس بە ئامانج بگرن، بەڵام سیستەمی بەرگریی ئاسمانی ئیسرائیل ڕێگری لە مووشەکەکان کرد.
ئەمڕۆ هەینی ئەمەریکا هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر شوێنەکانی حوسییەکان لە یەمەن دووبارە کردەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی پەرەسەندنی بەردەوامی ئەو گرووپانەی لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێت، دوای نوێکردنەوەی هێرشە مووشەکییەکان بۆ سەر ئیسرائیل.
سەرچاوە خۆجێییەکان لە یەمەن ڕایانگەیاندووە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا ناوچەی تەحیتا لە باشووری پارێزگای حودەیدە کردووە، ئاماژەیان بەوەش کرد، شەش هێرشی ئاسمانی لە ناوچەی فەزا، لە کاتژمێر 6:00ـی سەرلەبەیانی دەست پێ کرد.