فه‌رمانڕه‌وای شارقه داوای مزگه‌وتی قورتوبه له ئیسپانیا ده‌كات
ئیسپانییه‌كان كردوویانه به كڵێسه

K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانڕه‌وای میرنشینی شارقه، له وڵاتی میرنشینه یه‌كگرتووه‌كانی عه‌ره‌ب(ئیمارات)، سوڵتان بن محه‌ممه‌د قاسمی، داوای له ئیسپانیا كرد، مزگه‌وتی گه‌وره‌ی قورتوبه بگێڕێته‌وه بۆ موسڵمانان.
سوڵتان قاسمی كتێبێكی نوێی له باره‌ی "دادگاكانی پشكنین" له ئه‌وروپا بڵاوكردووه‌ته‌وه و له چاوپێكه‌وتنێكدا باسی له‌و كتێبه‌ی كرد.
له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا فه‌رمانڕه‌وای شارقه گوتی: ئێمه داوا ده‌كه‌ین، لانیكه‌م مزگه‌وتی قورتبه بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ موسڵمانان.
گوتیشی: ده‌وترێت شاره‌وانی ئه‌و مزگه‌وته‌ی كردووه‌ته وه‌قفی كڵێسه، ئه‌وه به‌خشینی شتێكه كه مافی به‌خشینیت نییه، ئه‌و مزگه‌وته موڵكی ئێمه‌ی موسڵمانه.
هه‌روه‌ها گوتی: له سه‌رده‌می دادگاكانی پشكنیندا، ئیسلام و موسڵمانان رووبه‌ڕووی شاڵاوێكی گه‌وره‌ی شێواندن بوونه‌ته‌وه، به ئامانجی رێگرتن له‌وه‌ی كریستیانه‌كان ئیسلامبوونی خۆیان رابگه‌یه‌نن".
مزگه‌وتی قورتوبه، له ماوه‌ی دوو سه‌ده‌دا له لایه‌ن فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌مه‌وییه‌كان له ئه‌نده‌لووس(ئیسپانیا) بنیاتنراوه و دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 1236 ئیسپانه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرت، كردیانه كڵێسه‌یه‌كی كاسۆلیكی سه‌ر به رۆمانیا.
داواكارى گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی قورتوبه بۆ موسڵمانان له دوای ئه‌وه دێت، حكومه‌تی توركیا بڕیاریدا، مۆزه‌خانه‌ی ئه‌یاسۆفیا بكاته‌وه به مزگه‌وت، دوای ئه‌وه‌ی له 1934 ده‌سه‌ڵاتی كه‌مالییه‌كان له مزگه‌وته‌وه كردبوویان به مۆزه‌خانه، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایی كۆمه‌ڵگه‌ی رۆژئاوایی و ئه‌وروپاییه‌كان به تایبه‌تی لێكه‌وته‌وه و داوایان كرد، ئه‌یاسۆفیای ئه‌سته‌نبوڵ نه‌كرێته‌وه به مزگه‌وت، به‌و پێیه‌ی له بنه‌ڕه‌تدا كڵێسه بووه و له سه‌رده‌می سوڵتان محه‌ممه‌د فاتحی عوسمانییدا كراوه به مزگه‌وت.
صاحب السمو #حاكم_الشارقة : نطالب بإرجاع مسجد قرطبة الذي تم منحه للكنيسة فذلك يعتبر عطية من لا يملك لمن لا يستحق، لأن ملكيته تعود للمسلمين.#الشارقة_للأخبار #الإمارات #الشارقة #إسبانيا #الأندلس pic.twitter.com/3l4JcxTbef
— الشارقة للأخبار (@Sharjahnews) July 16, 2020