فرێدریک مێرز: ئه‌ڵمانیا خۆی پڕ چه‌ك ده‌كات

ڕاوێژكاری داهاتووی ئه‌ڵمانیا پلانی بۆ زیادكردنی بودجه‌ی سه‌ربازیی ئاشكرا ده‌كات؛ پلانه‌كه له‌وه‌ته‌ی جه‌نگیی دووه‌می جیهانییه‌وه گه‌وره‌ترین بودجه‌ی له خۆ گرتووه.
هه‌ینی، 21ـی ئاداری 2025، فرێدریک مێرز، سه‌رۆكی پارتی پارێزگارانی ئه‌ڵمانیا كه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سه‌ركه‌وت و ده‌بێته ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا پلانی وڵاته‌كه‌ی بۆ بواری سه‌ربازیی ئاشكرا كرد، كه له‌وه‌ته‌ی جه‌نگیی دووه‌می جیهانییه‌وه گه‌وره‌ترین بودجه‌ی له خۆ گرتووه.
فرێدریک مێرز ڕایگه‌یاند، ئه‌ڵمانیا خۆی بۆ قۆناغی داهاتووی جیهان ئاماده ده‌كات و پێویستی به خۆ نوێكردنه‌وه و پڕچه‌ككردن هه‌یه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بودجه‌یه‌كی نزیكه‌ی دوو تریلیۆن یۆری ئاماده كردووه.
پلانه‌كه‌ی مێرز چه‌ندین گرێبه‌ستی كڕینی چه‌كی له خۆ گرتووه، له‌وانه‌ش كڕینی فڕۆكه‌ی نوێی جه‌نگی و زیادكردنی هاریكاریی سه‌ربازی به ئۆكرانیا.
سێشه‌ممه، 18ـی ئاداری 2025، په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا (بۆندستاگ) ده‌نگی له به‌رژه‌وه‌ندیی پرۆژه‌یاسا و پلانه‌كه‌ی مێرز دا، كه به خاڵی وه‌رچه‌رخانی پرۆگرامی به‌رگریی ئه‌و وڵاته داده‌نرێت و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی پابه‌ندییه‌كی زیاتری ئه‌ڵمانیا نیشان ده‌دات له به‌رگریی ئاسایشیی ئه‌ورووپا و جیهان.