بەریتانیا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات سەردانی ئێران نەکەن

حکوومەتی بەریتانیا داوا لە هاووڵاتییەکانی دەکات، گەشتی ئێران نەکەن چونکە لە وڵاتەکەدا مەترسی دەستگیرکردنیان لەسەرە.

هەینی 21ـی ئاداری 2025، وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا، لە پێگەی خۆی بڵاوی کردەوە، داوا لە هاووڵاتیانی بەریتانیا و ئەو ئێرانیانە دەکەن کە ڕەگەزنامەی بەریتانییان هەیە خۆیان لە گەشتکردن بۆ ئێران بەدووربگرن، چونکە مەترسی دەستگیرکردن و لێپرسینەوەیان لەسەرە.

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا باسی لەوەش کردووە، تەنیا هەبوونی پاسپۆرتی بەریتانیا بەسە بۆ ئەوەی بەپرسانی ئێران لێپرسینەوەت لێبکەن.

داوای لە بەریتانییەکانی نیشتەجێی ئێرانیش کردووە، پلانی خۆیان بۆ دەربازبوون لە ئێران هەبێت بۆ ئەگەری هەر قەیران و تێکچوونی بارودۆخێک.