جه‌هه‌په به فه‌رمی ئیمامئۆغڵو بۆ پۆستی سه‌رۆكی توركیا كاندید ده‌كات

پارتی كۆماری گه‌لی توركیا جه‌خت ده‌كاته‌وه، سه‌رۆكی گه‌وره‌شاره‌وانی ئیستانبوڵ بۆ پۆستی سه‌رۆكی وڵات كاندید ده‌كات و هه‌رگیز له‌و بڕیاره‌یش پاشگه‌ز نابێته‌وه.
هه‌ینی، 21ـی ئاداری 2025، سه‌رچاوه‌یه‌ك له پارتی كۆماری گه‌لی توركیا (جه‌هه‌په) به مێدیاكانی گوت، له كاندیدكردنی ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو، سه‌رۆكی گه‌وره‌شاره‌وانی ئیستانبوڵ بۆ پۆستی سه‌رۆكی كۆمار پاشگه‌ز نابنه‌وه و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو كاندیدكردنه‌كه‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نن.
هاوكات مێدیاكان له‌سه‌ر زاری ئۆزگوور ئۆزێل، سه‌رۆكی پارته‌كه بڵاویان كرده‌وه، جه‌هه‌په 6ـی نیسانی داهاتوو كۆنگره‌ی نائاسایی ده‌به‌ستێت.
چوارشەممە 19ـی ئاداری 2025، هێزێکی ئەمنیی تورکیا هەڵیکوتایه سەر ماڵی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیستانبوڵ و دەستگیریان کرد.
دەستگیرکردنیشی کاردانەوەیەکی گەورەی لێکەوتەوە، هاووڵاتییان بۆ پشتگیری‌کردن لە ئیمامئۆغڵو ڕژانە سەر شەقامەکان و خۆپێشاندانێکی بەرفراوانیان کرد.
پێنجشه‌ممه، 20ـی ئاداری 2025، ئەکرەم ئیمامئۆغڵو له تۆڕی (ئێكس) داوای له هاووڵاتییانی توركیا كرد، بێده‌نگ نه‌بن و له دژی ئه‌و "شه‌ڕ"ـه‌ی له توركیا هه‌یه، ده‌نگ هه‌ڵبڕن. گوتووشیه‌تی، پرسی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی پرسێكی به ته‌نیا پارته‌كه‌ی نییه، به‌ڵكوو په‌یوه‌ندیی به هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی توركیاوه هه‌یه.