عێراق هێز و چەکی قورسی زیاتر ڕەوانەی شنگال دەکات

حکوومەتی عێراق لە دوای شەڕ و پێکدادانەکانی ئەم دواییەی نێوان گرووپە چەکدارەکانی سەر بە پەکەکە، ئەمڕۆ هەینی 21ـی ئاداری 2025، هێزێکی زیاتری بە تانک و چەکی دیکەی قورسەوە ڕەوانەی شنگال کرد.
بە گوێرەی ئەو زانیاریی و وێنانەی دەست ماڵپەڕی کوردستان24 کەوتوون، ئەو هێزانەی بە تانک و چەکی قورسی ڕەوانەی شنگال کراون، بەشێکیان بە لۆگۆی وەزارەتی ناوخۆی عێراقن و لەسەریان نووسراوە فەرماندەیی چەپاندنی یاسا.
جووڵاندنی ئەو هێزانە لە کاتێکدایە، کە شەوی سێشەممە لە سەر چوارشەممە، بەهۆی دروستبوونی شەڕ و پێکدادان لە نێوان پۆلیسی فیدراڵی لەگەڵ چەکدارانی یەکینەکانی پاراستنی شنگال (یەبەشە) ڕووی دا و بەهۆیەوە پێنج پۆلیسی عێراق و سێ چەکداری یەبەشە بریندار بوون و پێنج چەکداریشیان دەستگیر کران.
هەروەها یەبەشە هەڕەشەی هەڵگیرسانی شەڕی لە هێزە ئەمنییەکانی کردووە، بەهۆیەوە ترس و دڵەڕاوکێ لە نێوان خەڵکی شنگال بڵاو بووەتەوە.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ڕایگه‌یاندووه، فه‌رمانده‌یی پاراستنی یاسا به فه‌رمانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق گه‌یشتووه‌ته شنگال و له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیان چه‌ند ڕێگه‌یه‌كیان داخستووه.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه به كوردستان24ـی گوتووه، یه‌به‌شه ڕایگه‌یاندووه ئاماده‌یه به‌رگریی بكات و ڕووبه‌ڕووی هێزه عێراقییه‌كان ببێته‌وه.
به پێی سه‌رچاوه‌كه، نزیكه‌ی كاتژمێرێك له‌مه‌وبه‌ر جارێكی شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان هه‌ردوولادا ده‌ستی پێكردووه‌ته‌وه.
دوای ئاڵۆزییەکان، شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ڕۆژی چوارشه‌ممه، 19ـی ئاداری 2025، ڕایگەیاند، توانیویانه هاووڵاتییه‌كی دانیشتووی شنگال ئازاد بكه‌ن و دوو تۆمه‌تباریش بریندار بكه‌ن و پێنجی دیكه‌یش كه ده‌ستیان له ڕفاندنه‌كه هه‌بووه، ده‌ستگیر بكه‌ن.
شانه‌کە ئاماژەی داوە، گرووپێكی له یاساده‌رچوو به دوو ئۆتۆمبیل هاووڵاتییه‌كی دانیشتووی شنگالیان ڕفاندووه و به‌ره‌و شوێنێكی نادیارییان بردبوو، به‌ڵام هێزه‌كانیان ده‌ستبه‌جێ دوای ڕووداوه‌كه ڕێكاره‌كانیان گرته‌به‌ر.