تره‌مپ: فڕۆكه‌ی ئێف47 ئاماده‌یه و ئاسمانیی جیهان كۆنترۆڵ ده‌كه‌ین

سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه به ئاماده‌یی فڕۆكه‌یه‌كی جۆری ئێف ده‌كات؛ ده‌شڵێت، دوژمنانی ئه‌مه‌ریكا نازانن چۆنیان لێ دراوه.
هه‌ینی، 21ـی ئاداری 2025، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند، فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری جۆری ئێف47 ئاماده‌یه و خێراییه‌كی بێوێنه‌ی هه‌یه.
دۆناڵد تره‌مپ ڕوونیشی كرده‌وه، فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری جۆری ئێف47 توانای هه‌ڵگرتنی درۆنی هه‌یه. هه‌روه‌ها هۆشداری دا كه ده‌توانن له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌كانیانه‌وه ئاسمانیی جیهان كۆنترۆڵ بكه‌ن.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری جۆری ئێف47 نه‌وه‌ی شه‌شه‌می فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه. گوتیشی، ئه‌م فڕۆكه‌یه توانایه‌كی بێوێنه‌ی مانۆڕ و شه‌ڕی ئاسمانی و زه‌مینی هه‌یه.
تره‌مپ هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد، ئه‌م فڕۆكه‌یه له ماوه‌ی دوو ساڵی داهاتوودا به‌رهه‌م ده‌هێنن. گوتیشی، فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌زموونی ئه‌م جۆره، بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی پێنج ساڵ توانای فڕینی هه‌یه.
تره‌مپ هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند، دوژمنانی ئه‌مه‌ریكا خۆیشان نازانن چۆن لێیان دراوه.