سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی میوانداریی ژمارەیەک باڵیۆز و نێردەی وڵاتان دەکات

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و ژمارەیەک لە باڵیۆز، کونسوڵی گشتی، دیپلۆمات، نوێنەر و نێردەی وڵاتان
سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و ژمارەیەک لە باڵیۆز، کونسوڵی گشتی، دیپلۆمات، نوێنەر و نێردەی وڵاتان

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، میوانداریی ژمارەیەک باڵیۆز، دیپلۆمات، نوێنەر، نێردەی وڵاتان لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 21ـی ئاداری 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی جەژنی نەورۆز، لە کۆمەڵگەی گەشتیاریی کۆڕەک، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، میواندارییەکی بۆ ژمارەیەک لە دیپلۆماتکاران ڕێکخست.

لە میواندارییەکەدا فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق و ژمارەیەک لە باڵیۆز، کونسوڵی گشتی، دیپلۆمات، نوێنەر و نێردەی وڵاتان لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئامادەی بوون.