ئیسرائیل بۆ تره‌مپ: ئاگادار به، ئێران له به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی نزیك بووه‌ته‌وه

سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی ئیسرائیلی ئاماژه به‌وه ده‌كات، ناتوانن چاو له به‌رانبه‌ر هه‌وڵه‌كانی ئێران بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی دابخه‌ن.
هه‌ینی، 21ـی ئاداری 2025، سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی ئیسرائیلی به مێدیای وڵاته‌كه‌ی گوتووه، ئامانجیانه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌وه ئاگادار بكه‌نه‌وه ئێران له به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی نزیك بووه‌ته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه ئیسرائیلییه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ده‌یانه‌وێت به تره‌مپ بڵێن، هه‌رگیز ناتوانن له‌و هه‌وڵانه‌ی ئێران بۆ بەدەستهێنانی بۆمبی ئەتۆمی چاوپۆشی بكه‌ن.
پێنجشەممە، 20ـی ئاداری 2025، بەرپرسێکی ئیسرائیلی ڕایگه‌یاند: بڕیار وایە هەفتەی داهاتوو لە کۆشکی سپی، دانوستاندن لەنێوان ئەمەریکا و ئیسرائیل دەربارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بەڕێوە بچێت .
چوارشه‌ممه، 19ـی ئاداری 2025، پێگه‌ی هه‌واڵی ئه‌كسیۆس بڵاوی كرده‌وه "دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له نامه‌كه‌یدا كه بۆ عه‌لی خامنه‌یی، ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران ناردوویه‌تی، ماوه‌ی دوو مانگ مۆڵه‌تی داوه بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی."
پێگه‌ی هه‌واڵی ئه‌كسیۆس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد "تره‌مپ هۆشداریی به خامنه‌یی داوه و پێی ڕاگه‌یاندووه ئه‌گه‌ر له به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌یان به‌رده‌وام بن، ڕووبه‌ڕووی چاره‌نووسێكی خراپ ده‌بنه‌وه.
7ـی ئاداری 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز، ڕایگەیاند "لە بارەی ڕێککەوتن لەسەر پرسی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، نامەیەکی بۆ عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێرانی ناردووە."
دۆناڵد ترەمپ گوتی: لە نامەکەدا هیوام خواست کە بێن دانوستاندن لە بارەی پرسی ئەتۆمی بکەن، چونکە ئەمە تاکە ڕێگەیە کە بۆ ئێران باش بێت.