ئاهەنگی نەورۆزی دیاربەکر
ئەمڕۆ هەینی 21ی ئاداری 2025، بە بەشداری دەیان هەزار کەس ئاهەنگی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی 2725ی کوردی لە دیاربەکر بە پاسەوانی زیاتر لە 10 هەزار پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان بەڕێوەچوو.
لە ئاهەنگەکەی دیاربەکر، پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز لەلایەن سەربەست لەزگین، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی خوێندرایەوە ، لە پەیامەکەدا سەرۆک بارزانی وێڕای ئومید خواستن بۆ ئازاد کردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، پشتیوانیی بۆ پرۆسەی ئاشتی و چارەسەری لە توركیا دووپات کردەوە.
ئاهەنگەکە لەلایەن 629 میدیای جیهانی ڕووماڵ کرا و هەریەک لە دەم پارتی و پارتی هەرێمی دیموکرات و تەڤگەری ژنان لە گۆڕەپانی نەورۆز ڕێکخست بوو.










