کەرکووک.. لە شەڕی نێوان دوو بنەماڵەدا 5 کەس کوژران

لە گوندێکی کەرکووک، لە ئەنجامی شەڕەتەقەی نێوان دوو بنەماڵە، پێنج کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.
درەنگانی ئەم شەو، هەینی 21ـی ئاداری 2025، پەیامنێری کوردستان24، ڕایگەیاند، شەڕەتەقە لەنێوان دوو بنەماڵەی گەورەدا لە گوندی قەرەتەپەی ناحیەی یایجی لە کەرکووک ڕووی دا و قوربانیی لێ کەوتووە.
پۆلیسی کەرکووک، لەبارەی ڕووداوەکەوە گوتی: لە شەڕەکەدا پێنج ئەندامی خێزانێک کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.
گوتیشی: بکوژەکان هەڵاتوون و گەڕان بەدوایاندا بەردەوامە.