خه‌میس خه‌نجه‌ر: نه‌ورۆز ببێته ساڵی خۆشی و ئاشتی و خۆشه‌ویستی

سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی سیادە به بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی نوێی كوردییه‌وه پیرۆزبایی له گه‌لی كوردستان ده‌كات و هیواخوازه ببێته ساڵی خۆشی، ئاشتی و خۆشه‌ویستی.
هه‌ینی، 21ـی ئاداری 2025، خه‌میس خه‌نجه‌ر، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی سیادە به بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی نوێی كوردییه‌وه په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاو كرده‌وه و تێیدا هیوای خواستووه نه‌ورۆز و ساڵی نوێ ببێته ساڵی خۆشی، ئاشتی و خۆشه‌ویستیی بۆ گه‌لی كوردستان و هه‌موو گه‌لی عێراق.
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی سیادە هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه، نه‌ورۆز به ته‌نیا بۆنه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی تایبه‌ت به كورد نییه، به‌ڵكوو سیمبۆڵی ئازادی و خۆڕاگرییه و ده‌رفه‌تێكه بۆ نوێكردنه‌وه‌ی به‌ڵێن و په‌یمانیی بونیاتنانه‌وه‌ی نیشتمانێك بۆ هه‌مووان، كه دادپه‌روه‌ری و ئاشتی تێیدا سه‌روه‌ر بێت و پێكه‌وه‌ژیان و ڕێزگرتنی هه‌موو پێكهاته‌كان له خۆ بگرێت.