نەتەوە یەکگرتووەکان: ساڵی ڕابردوو نزیکەی 10 هەزار کۆچبەر گیانیان سپاردووە

ژمارەیەک کۆچبەر
ژمارەیەک کۆچبەر

نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاوی کردووەتەوە، تەنها لە ساڵی 2024 هەشت هەزار و 939 کۆچبەر لە ڕێگەی کۆچ، گیانیان سپاردووە، ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەییە.

ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتیی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان باسی لەوەش کردووە، پێدەچێت ژمارەی ڕاستەقینەی مردن و بێسەروشوێنبوونی کۆچبەران زۆر زیاتر بێت، چونکە زۆرێکيان تۆمار نەکراون و ناسنامەيان ديار نییە.

بـــە گوێرەی ئامارەکان، زۆرترين کۆچبەری ئاسيایی گیانیان سپاردووە کە دوو هەزار و 778  کەس بوون، دوای ئەوانيش ئەفريقایی بوون کە دوو هەزار و 242 کۆچبەر مردوون.

ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی بــاسی لەوەش کردووە، تەنها لە دەریای ناوەڕاست دوو هەزار و 452 کۆچبەر گیانیان سپاردووە.