سوپای عێراق و یەپەشە لەسەر کەمکردنەوەی گرژییەکان ڕێککەوتن

ئهو هێزه نوێیانهی عێراق ڕەوانەی شنگالی كردبوو، كشێنرایهوه و لهگهڵ یهپهشهش لهسهر کەمکردنەوەی گرژییەکان ڕێککەوتن.
شەممە 22ـی ئاداری 2025، حەیدەر شەشۆ، فەرماندەی هێزی ئێزیدخان، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند:گرژییەكانی نێوان یەکینەکانی پاراستنی شنگالی سەر بە پەکەکە و سوپای عێراق ئامانج لێی تێكدانی دۆخی ناوچەكەیە.
شەشۆ دەڵێت: جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی شنگال لە بەرژەوەندیی خەڵكی شنگالە و دووپاتیش یدەكاتەوە، پێویستە خەڵكی شنگال بڕیار لەسەر داھاتووی خۆیان بدەن.
گرژی و ئاڵۆزییەكانی ئەم دواییەی شنگال، كاریگەریی لەسەر ئاوارە گەڕاوەكان و بەگشتی دۆخی قەزاكە دروستكردووە سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیکەی پێنج ساڵ بەسەر واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال، کە رێككەوتنەكە داوای کشانەوەی گرووپە چەکدارەکان و هێزە نایاساییەکان و گەڕانەوەی ئاوارەكان و دەستپێکردنی هەڵمەتێکی بەرفراوانی ئاوەدانکردنەوە دەکات، بەڵام تا ئێستا ڕێککەوتنەکە بەهۆی بوونی پەكەكە و گرووپە چەكدارانەوە جێبەجێ کردووە.
شەوی 18 لەسەر 19ـی ئەم مانگە بەهۆی دروستبوونی شەڕ و پێکدادان لە نێوان چەکدارانی یەکینەکانی پاراستنی شنگالی سەر بە پەكەكە و پۆلیسی فیدراڵ، بەهۆیەوە پێنج پۆلیسی عێراق و سێ چەکداری یەبەشە برینداربوون و پێنج چەکداریشیان دەستگیرکران.
دواتر بە مەبەستی كۆنترۆڵكردنی دۆخەكە حکوومەتی عێراق رۆژی 21 مانگ هێزێکی زیاتری بە تانک و چەکی دیکەی قورسەوە ڕەوانەی شنگال کرد.