ویتکۆف: ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی سووریا و ئیسرائیل له به‌رژه‌وه‌ندیی ئاشتیی ناوچه‌كه‌دایه

نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاماژه به ئه‌گه‌ری ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان سووریا و ئیسرائیل ده‌كات؛ ده‌شڵێت، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا ئه‌و كه‌سه‌ی پێشوو نه‌ماوه و گۆڕاوه.
شه‌ممه، 22ـی ئاداری 2025، ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست به مێدیاكانی ڕاگه‌یاند، ده‌كرێت په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان لوبنان و ئیسرائیل ئاسایی ببنه‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌بێت هه‌ردوولا ڕێككه‌وتننامه‌ی ئاشتیی واژۆ بكه‌ن.
نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گوتی، ده‌كرێت ئه‌م ڕێككه‌وتنه بۆ سووریا و ئیسرائیلیش دروست بێت و هه‌ردوولا ڕێك بكه‌ون و په‌یوه‌ندییه‌كان ئاسایی بكه‌نه‌وه.
ستیڤ ویتکۆف گوتیشی، ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا ئه‌و كه‌سه‌ی پێشوو نه‌ماوه و گۆڕاوه، كه ئه‌مه‌ش بۆ مرۆڤ ئاساییه و ده‌كرێت له قۆناغ و ته‌مه‌نێكدا كه‌سێك بێت و له قۆناغ و ته‌مه‌نێكی دیكه كه‌سێكی دیكه و خاوه‌ن بیركردنه‌وه‌یه‌كی دیكه بێت، بۆیه جۆلانی ئێسته ئه‌حمه‌د شه‌رعه و كه‌سێكی جیاوازه.
ویتکۆف ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیسرائیل و لوبنان پاشانیش ئیسرائیل و سووریا بازنه‌كه‌ی فراوانتر بێت و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به ته‌واوه‌تی بگرێته‌وه.