سه‌رچاوه عێراقییه‌كان: حووسییه‌كان باره‌گای سه‌ره‌كییان له به‌غدا دا‌ده‌خه‌ن

سه‌رچاوه عێراقییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، حووسییه‌كان باره‌گای سه‌ره‌كییان له به‌غدا ماوه؛ هاوكات باسی داخستنی چه‌ند باره‌گایه‌كی دیكه‌یان ده‌كه‌ن.
شه‌ممه، 22ـی ئاداری 2025، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی عێراق به مێدیاكانیان گوت، بزووتنه‌وه‌ی حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن باره‌گای سه‌ره‌كییان له به‌غدا ماوه و دایاننه‌خستووه.
ئه‌و سه‌رچاوه عێراقییانه ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كرد، حووسییه‌كان جگه له باره‌گای سه‌ره‌كییان له به‌غدا، چه‌ند باره‌گایه‌كی دیكه‌ی لاوه‌كییان له عێراق داخستووه.
سه‌رچاوه عێراقییه‌كان ڕوونیشی ده‌كه‌نه‌وه، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری عێراق له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ یه‌مه‌ن، له‌گه‌ڵ حووسییه‌كان كۆ بووه‌ته‌وه و تاوتوێی چاره‌نووسی نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یان له عێراق كردووه.
به گوته‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه، پێشبینی ده‌كرێت حووسییه‌كان له‌ژێر فشاری چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی باره‌گای سه‌ره‌كییان له به‌غدا دابخه‌ن.
پێنجشه‌ممه، 20ـی ئاداری 2025، سەرچاوەکان باسیان لەوە کرد، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق لە چوارچێوەی هەوڵەکانی نێوەندگیریی نێودەوڵەتیی بە ئامانجی کەمکردنەوەی گرژییەکانی دەریای سوور، بە نهێنی گەیشتووەتە شاری سەنعا.
ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوەش کردووە، عەبدولمەهدی، پەیامە ئاڵوگۆڕکراوەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێرانی بۆ لای حووسییەکان پێ بووە. ئەمەش لە کاتێکدایە لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە هەڵمەتە سەربازییە چڕەکانی ئەمەریکا بۆ سەر حووسییەکانی یەمەن دەستیان پێ کرد.