لە چەمچەماڵ 3 کەس کوژران

پەیامنێری کوردستان24 ڕایگەیاند: بەهۆی شەڕی نێوان دوو بنەماڵە لە گوندی قاسم بەگزادەی ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ، سێ کەس کوژران و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.

شەممە 22ـی ئاداری 2025، ئارام بەختیار، پەیامنێری کوردستان24، گوتی: لە گوندی قاسم بەگزادەی ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ، شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵەی خزمی یەکتر دروست بوو، لە ئەنجامی تەقەکردن لەیەکتردا سێ کەس کوژران و کەسێکی تر بریندارە و برینەکەشی سەختە.

کوردستان24 زانیویەتی، هەردوو بنەماڵەکە خزمی یەکترن و کێشەی زەویوزار لە نێوانیان هەبووە، دووان لە کوژراوەکان بران و ئەوی تر ئامۆزایانە.

هەر لەبارەی ڕووداوەکەوە، ڕەمک ڕەمەزان، قایمقامی قەزای چەمچەماڵ، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: ڕووداوەکە ئێوارە دوای بەربانگ ڕووی دا، یەکێ لە تەرمەکان لە پزیشکی دادی چەمچەماڵ و دووانەکەی دیکەش لە پزیشکی دادی سلێمانییە.

ناوی کوژراوەکان؛ هێمن محەممەد سلێمان، ساڵح شەریف و عەبدوڵڵا شەریفە. بەیندارەکەش؛ بە ناوی نازم محەممەدە.