په‌رله‌مانتارێك: گرێبه‌سته‌كانی كۆمپانیای نه‌وتی ناوه‌ڕاست له ژێر په‌رده‌دا واژۆ كراون

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت، گرێبه‌سته‌كانی كۆمپانیای نه‌وتی ناوه‌ڕاست چه‌ندین كێشه‌ی هه‌یه؛ ده‌شڵێت، لایه‌نێكی سیاسیی ده‌ستی به‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كانی كۆمپانیاكه‌دا گرتووه.
شه‌ممه، 22ـی ئاداری 2025، كازم تووكی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز له په‌رله‌مانی عێراق به مێدیایه‌كی عێراقی ڕایگه‌یاند، گرێبه‌سته‌كانی كۆمپانیای نه‌وتی ناوه‌ڕاست چه‌ندین كێشه‌ی یاسایی و كارگێڕی و ته‌كنیكییان هه‌یه، له‌وانه‌ش: پاڵاوگه‌ی كه‌ربه‌لا به‌تایبه‌تی كارمه‌نده هیندی و ئێرانییه‌كان و شێوازی گرێبه‌سته‌كه‌ی كه ده‌بێت به ئاشكرا و به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری نه‌وت و نوێنه‌ری كۆمپانیاكان بێت.
كازم تووكی جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، هه‌ندێك له گرێبه‌تسه‌كان كه له لایه‌ن كه‌سانی ده‌ستڕۆیشی و لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌وه به ناڕاسته‌وخۆ كراون، مامه‌ڵه و بازرگانی ژێربه‌ژێریان تێدایه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره گوتیشی، ئه‌مجه‌د ئه‌بو ده‌لال و مه‌حموود جبووری دوو ناوی ناو گرێبه‌سته نهێنییه‌كانی كۆمپانیاكه‌ن و كاره شاراوه‌كانیان كاریگه‌ریی له‌سه‌ر توانا و كوالێتی به‌رهه‌مهێنان هه‌یه و بووه‌ته هۆی به‌فیڕۆدانی دارایی گشتیی.
كۆمپانیای نه‌وتی ناوه‌ڕاست یه‌كێكه له كۆمپانیا سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، به پێی ڕاپۆرته‌كان و زانیارییه‌كان كه له 17ـی ئاداری 2025، بڵاو كرانه‌وه، گه‌نده‌ڵیی له‌و كۆمپانیایه‌دا ئاشكرا بووه، به شێوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن كه‌سانی ده‌ستڕۆیشتووه‌وه یاریی به بڕیاره‌كانی ده‌كرێت.
ئه‌ندامانی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له‌م باره‌وه ئاشكرایان كردووه، ئه‌مجه‌د ئه‌بو ده‌لال كه‌سێكی نزیكی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای نه‌وتی ناوه‌ڕاسته و په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌و و قووڵی ئابووری و بازرگانی له نێوانیاندا هه‌یه.
ئه‌ندامانی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌یان به‌وه كردبوو، هه‌ر یه‌ك له ئه‌مجه‌د ئه‌بو ده‌لال و مه‌حموود جبووری سه‌رپه‌رشتی ئابووری ئه‌و لایه‌نه سیاسییه جێبه‌جێكاره‌ی كۆمپانیاكه ده‌كه‌ن و به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و دوو كه‌سه و پێدانی به‌رتیل كه رێژه‌كه‌ی له هه‌ر گرێبه‌ستێكدا ده‌گاته 20%، هیچ مامه‌ڵه‌یه‌ك واژۆی له‌سه‌ر ناكرێت.
ئه‌ندامانی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی په‌رله‌مانی عێراق كێشه‌یه‌كیان له‌و كۆمپانیایه دۆزیته‌وه كه تایبه‌ته به بواری پێشخستنی كێڵگه‌ی غازی عه‌كاز و كێڵگه‌كانی مه‌نسووره.
ڕوونیشیان كردبووه‌وه، كۆمپانیای نه‌وتی ناوه‌ڕاست هه‌لی وه‌به‌رهێنانی به كۆمپانیایه‌كی (وه‌همی) ئۆكرانی داوه كه دوای ساڵێك گوایه له ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌و كۆمپانیایه ده‌ركه‌وتووه، ڕێژه‌ی كۆمپانیایه‌كه له به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كانی 0% بووه.
له چه‌ند مانگی ڕابردوودا ڕاپۆرت و زانیارییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كردبوو، گه‌نده‌ڵی له كۆمپانیای نه‌وتی ناوه‌ڕاستدا هه‌یه، به شێوه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رێكی ئابووریی كه سه‌ر به لایه‌نێكی سیاسی عێراقییه ده‌ستی به‌سه‌ر زۆربه‌ی گرێبه‌سته‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه‌دا گرتووه و ڕێژه‌ی 20%ـی هه‌ر گرێبه‌ستێكی بۆ خۆی مسۆگه‌ر كردووه.
به پێی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه‌یه‌ك كه بۆ مێدیاكانی عێراق قسه‌ی كردبوو، به‌ڕێوه‌به‌ره ئابوورییه‌كه هه‌ژموون و ده‌سه‌ڵاتی خۆی بۆ ده‌ستبه‌سه‌ركردانی گرێبه‌سته‌كانی كۆمپانیای ناوبراو به‌كار هێناوه.
ڕوونیشی كردبووه‌وه، گرێبه‌سته‌كان پرۆژه‌كانی پێشخستنی كێڵگه نه‌وتییه‌كان، دۆزینه‌وه، به‌رهه‌مهێنان و خزمه‌تگوزارییه لۆجیستییه‌كان په‌یوه‌ند به كه‌رتی نه‌وتی له خۆ گرتووه.
له‌م باره‌وه، یاسر حوسێنی، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئابووریی له په‌رله‌مانی عێراق گوتوویه‌تی، گه‌لی عێراق له بوونی گه‌نده‌ڵی ئابووریی له جومگه‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی دوودڵ نین و به هه‌واڵێكی له‌م شێوه‌یه تووشی سه‌رسوڕمان نابن، ته‌نانه‌ت گه‌نده‌ڵی له هه‌موو كات له عێراق زیاتره.
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئابووریی له په‌رله‌مانی عێراق جه‌ختیشی كردبووه‌وه، كه‌سانێك له‌ناو وه‌زاره‌تی نه‌وت به پشتیوانی كه‌سانی ده‌ستڕۆیشتوو گرێبه‌ستی گوماناوی ده‌كه‌ن ئەمەش زیانێکی زۆری به بودجەی گشتیی گه‌یاندووه.