ڕه‌شنووسی سیاسیی كه له لایه‌ن لیژنه‌ی ئاماده‌كاری 'كۆنگره‌ی كوردی' له سووریا ئاماده كراوه، بڵاو ده‌كرێته‌وه

ڕه‌شنووسی به‌ڵگه‌نامه‌ی سیاسیی كه له لایه‌ن لیژنه‌ی ئاماده‌كاری "كۆنگره‌ی كوردی" له سووریا ئاماده كراوه، بڵاو ده‌كرێته‌وه و هه‌ردوو بواری نیشتمانیی سووری و نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌و وڵاته له خۆ ده‌گرێت.
شه‌ممه، 22ـی ئاداری 2025، ماڵپه‌ڕی "نورث برس" خاڵه‌كانی ڕه‌شنووسی به‌ڵگه‌نامه‌ی سیاسیی كه له لایه‌ن لیژنه‌ی ئاماده‌كاری "كۆنگره‌ی كوردی" له سووریا ئاماده كراوه، بڵاو كرده‌وه.
لیژنه‌ی ئاماده‌كاری "كۆنگره‌ی كوردی" له سووریا له پارته‌كانی "یه‌كێتیی نیشتمانی" و پارته كوردییه‌كانی جگه له پارته‌كانی ناو ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردی سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه) پێك دێت. هه‌ر چه‌نده ئه‌نه‌سه‌كه بانگهێشت كراوه بۆ به‌شداری و ئاماده‌بوونی له كۆنگره‌كه، به‌ڵام به گوێره‌ی لیژنه‌كه تا ئێستا خۆی یه‌كلایی نه‌كردووه‌ته‌وه.
ئه‌و ڕه‌شنووسه‌ی بڵاو كراوه‌ته‌وه، له بواری نیشتمانیدا ده‌ڵێت، كۆماری سووریا ده‌وڵه‌تێكی دیموكراتیی فره‌نه‌ته‌وه‌یی، ئیتنیكی، ڕۆشنبیری، ئایینی و مه‌زهه‌بییه و ده‌ستووره‌كه‌ی ده‌بێت مافی هه‌موو پێكهاته‌كانی عه‌ره‌ب، كورد، سریان، ئاشووری، چه‌ركه‌س، توركمان، عه‌له‌وییه‌كان، درووز، ئێزدی و كریستیانه‌كان بپارێزێت.
هه‌روه‌ها ڕه‌شنووسی به‌ڵگه‌نامه‌كه داوا ده‌كات ده‌ستوور په‌سندی یه‌كێتیی كارگێڕی و سیاسیی ناوچه‌كه كوردییه‌كان بكات و هه‌موو مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد له بواری سیاسی، ڕۆشنبیری، كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریی ده‌سته‌به‌ر بكات و پارێزگاریی له تایبه‌تمه‌ندییه مێژووییه‌كان و بونیاتی دیمۆگرافی ئه‌و ناوچه ڕه‌سه‌نانه‌ی كورد بكات.
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، نه‌ته‌وه‌ی كورد له سووریا نه‌ته‌وه‌یه‌كی دێرین و ڕه‌سه‌نی سه‌ر ئه‌و خاكه مێژووییه‌یه و ده‌بێت به پێی بنه‌مای ده‌ستوور و په‌یماننامه و به‌ڵگه‌نامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان مافه‌كانی ده‌سته‌به‌ر بكرێت. هاوكات داوای كردووه، زمانی كورد له پاڵ زمانی عه‌ره‌بی وه‌كوو زمانی فه‌رمی دانی پێدا بنرێت و هه‌روه‌ها دان به ده‌ستووری ئیداره‌ی خۆسه‌ر و دامه‌زراوه ئه‌منی و سیاسییه‌كانی دابنرێت.