ئه‌ردۆغان: كۆتایی به سه‌رده‌می تیرۆری سه‌ر شه‌قام هات و وڵات ناچێته به‌ره‌ی گه‌نده‌ڵان

سه‌رۆكی توركیا ده‌ڵێت، كۆتایی به سه‌رده‌می تیرۆری سه‌ر شه‌قام هات و وڵات ناچێته به‌ره‌ی گه‌نده‌ڵان، به‌ڵكوو خزمه‌ت به گه‌له‌كه‌ی ده‌كات.
شه‌ممه، 22ـی ئاداری 2025، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا له گوته‌یه‌كدا له دوای به‌ربانگكردنه‌وه، گوتی، شاره‌وانییه‌كانی توركیا ناچنه ڕیزی گه‌نده‌ڵان و سته‌مكاران، به‌ڵكوو خزمه‌ت به گه‌ل و هاووڵاتییانیان ده‌كه‌ن.
ئه‌ردۆغان گوتیشی، ئۆپۆزسیۆن هه‌ر چییه‌ك ده‌كات با بیكات، به‌ڵام ده‌سته‌به‌رداری ژیری و ئارامی و خۆگرتن نابن.
سه‌رۆكی توركیا هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند، كۆتایی به سه‌رده‌می هاتنه شه‌قام هات و ئه‌و چه‌ند ڕۆژه‌ی له مانگی ڕه‌مه‌زان ماوه، ده‌یكه‌نه ده‌رفه‌تێك بۆ به‌هێزكردنی به‌ره‌ی ناوخۆیی گه‌لی توركیا.
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئۆپۆزسیۆن به‌تایبه‌تی پارتی گه‌لی كۆماری (جه‌هه‌په) ده‌یه‌وێت پشێوی له توركیا بنێته‌وه.
چوارشەممە 19ـی ئاداری 2025، هێزێکی ئەمنیی تورکیا هەڵیکوتایه سەر ماڵی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیستانبوڵ و دەستگیریان کرد.
دەستگیرکردنیشی کاردانەوەیەکی گەورەی لێکەوتەوە، هاووڵاتییان بۆ پشتگیری‌کردن لە ئیمامئۆغڵو ڕژانە سەر شەقامەکان و خۆپێشاندانێکی بەرفراوانیان کرد.