سەرکردەیەکی حەماس کوژرا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، 23ـی ئاداری 2025،  سەڵاح بەرداویل، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس و هاوسەرەکەی، لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر خێوەتێک لە کەمپێکی نیشتەجێبوونی ئاوارەکان لە ڕۆژاوای خان یونس، لە باشووری کەرتی غەززە کوژران.

سەرچاوەکانی ناو بزووتنەوەکە بە ئاژانسی ڕۆژنامەوانی ئەڵمانیان ڕاگەیاندووە، لە هەڵمەتەکەدا ئەو خێوەتانە بۆمباران کراون کە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ئاوارەیان تێدا نیشتەجێیە و لە ئەنجامدا ژمارەیەک فەلەستینی گیانیان سپاردووە.

سەرچاوەکان ئەو ئۆپەراسیۆنەیان بە پەرەسەندنێکی نوێ لە هێرشەکانی ئیسرائیل وەسف کردووە.

سەرچاوەکانی ناو بزووتنەوەکە ڕایانگەیاند، بە لەدەستدانی یەکێک لە سەرکردە سیاسییە دیارەکانی ناو بزووتنەوەکەمان، غەمبارین.

بەرداویل، سەرکردەیەکی دیار و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی ئەو بزووتنەوەی حەماسە، هەروەها  ئەندامی ئەنجوومەنی یاسادانانی فەلەستین بۆ گۆڕانکاری و چاکسازی بووە و وەک گوتەبێژی فەرمیی بزووتنەوەکە کاری کردووە.

 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment