ئاری ئەحمەد: پرۆژەی فریاگوزاریی خێرا کێشەی کەمئاوی چارە دەکات

بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەم زووانە پرۆژەی فرایگوزاری تەواو دەبێت و کێشەی کەمئاوی هەولێر چارە دەبێت.
یەکشەممە، 23ـی ئاداری 2025، ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، نزیکەی شەش، بۆ حەوت مانگە کارەکانی پرۆژەی فریاگوزاری دەستیان پێ کردووە و نزیکەی سەدا 65 بۆ 70 تەواو بووە، بەهەموو بەشەکانییەوە.
ئەو بەڕێوەبەرە دەڵێت: سەرەتا، ئەو پرۆژانە کارێکی زۆریان تێدا دەکرێت، دەتوانم بڵێم سەدا 85ـی کارە شارستانی و مەدەنییەکەی تەواو بووە. ئەوەی دەمێنێت کاری میکانیکی و کارەباییە، ئەو کارە میکانیک و کارەباییەش کاری مەوادە کە گەیشتن، یەکسەر دەخرێنە کار.
دەشڵێت: پرۆژەکە دابەش کراوەتە سەر دوو قۆناغ، قۆناغی یەکەم؛ قۆناغی یەکەم دەبێت لە مانگی شەش ئاو بگاتە شاری هەولێر، ئەمەش وای کردووە سەدا 50 ئاوی یەدەگ هەبێت لەناو پرۆژەکە. لە ئینتێکی لە سێ بەش دروست کراوە، دووبەش دەتوانیت هەمووکاتێک کار بکات، ئەگەر لە سیانەش بێت، ئەو هێڵانەی کەدێن لە نێوان ئینتێک و وێستگەی سەرەکی دوو هێڵی 1600ملمیە. لەناو وێستگەی سەرەکی یەک پەرژین دوو وێستگەمان هەیە کار دەکات، ئەگەر سەدا 50 بوەستیت، سەدا 50کەی دیکە کار دەکات.
ئاری ئەحمەد گوتیشی: دووهێڵ دێنە ناو شاری هەولێر دەگاتە ناوچەی سێ بیران، لەناو هەولێریش لە وێستگەی سەرەکی لە هەولێر بەیەک دەگەن و ئەو هێڵانەش دووانیان تیرەیان 1200ملم دووانی دیکەش 1800ملمە.