توێژینه‌وه‌یه‌ك: 10 ملیار مرۆڤ تاوه‌كوو ساڵانی هه‌شتاكانی ئه‌م سه‌ده‌یه زیاد ده‌بێت

توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریخستووه، ژماره‌ی ڕاسته‌قینه‌ی دانیشتووانی جیهان زۆر له‌وه زیاتر كه ئێستا مه‌زه‌نده ده‌كرێت؛ ده‌شڵێت، تاوه‌كوو ساڵانی هه‌شتاكانی ئه‌م سه‌ده‌یه چه‌ندین ملیار مرۆڤ له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی زیاد ده‌بێت.
یه‌كشه‌ممه، 23ـی ئاداری 2025، توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له گۆڤاری (Nature Communications) بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه ده‌كات، ژماره‌ی ڕاسته‌قینه‌ی دانیشتووانی جیهان زۆر له‌وه زیاتر كه ئێستا مه‌زه‌نده ده‌كرێت به‌تایبه‌ت له ناوچه دووره‌ده‌سته‌كان و گونده‌كان كه‌متر ژماره‌ی ڕاسته‌قینه‌ی دانیشتووان تۆمار كراون.
توێژینه‌وه‌كه ده‌ڵێت، ژماره‌ی دانیشتووانی ناوچه دووره‌ده‌سته‌كان و گونده‌كان به ڕێژه‌ی 53% بۆ 84% له ماوه‌ی نێوان ساڵانی 1975 تاوه‌كوو 2010 له واقیعدا زۆر كه‌متره.
توێژینه‌وه‌كه باسی له‌وه كردووه، ڕێژه‌ی 40%ـی ئێستای دانیشتووانی جیهان له ناوچه دووره‌ده‌ست و گونده‌كان ده‌ژین، به‌ڵام ئه‌م ڕێژه‌یه وه‌كوو پێویست تۆمار نه‌كراوه، بۆیه ناتوانرێت به ڕوونی ژماره‌ی دانیشتووانی جیهان بزانرێت.
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، تاوه‌كوو ساڵانی هه‌شتاكانی ئه‌م سه‌ده‌یه، ژماره‌ی دانیشتووان جیهانی ده‌گاته زیاتر له 18 ملیار، به شێوه‌یه‌ك له ئێستاوه تاوه‌كوو ئه‌و كات، پێشبینی ده‌كرێت 10 ملیار مرۆڤ له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی زیاد ببێت.