لە هەولێر هەڵمەتێک بۆ هۆشیاریی بەفیڕۆنەدانی ئاو بەڕێوەچوو

کۆمەڵەی پاراستنی ئاو بە هاوکاری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، هەڵمەتێکیان بۆ هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتییان لە بەفیڕۆنەدانی ئاو لە شاری هەولێر دەستپێکرد.
یەکشەممە 23ـی ئاداری 2025، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و ئاری ئەحمەد بەرێوبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم و ئەندامانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێرو ژمارەیەک له چالاكوانان، کۆمەڵەی پاراستنی ئاو بە هاوکاری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، ههڵمهتێكی تایبەتیان بە دروشمی (نا بۆ بەفیرۆدانی ئاو) لەنێو پارکی سەنتەری شاری هەولێر ڕێکخست.
لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا، پارێزگاری هەولێر، جەختی لە گرنگی پاراستنی سەرچاوەکانی ئاو کردەوەو رایگهیاند: لە ئێستادا قەیرانی کەمی ئاو تەواوی عێراقی گرتووەتەوە، بۆیە ئەگەر ئاو بە شێوەیەکی هۆشیارانە و بە گوێرەی رێنماییەکان بەکار نەهێنرێت، ئهوه قەیرانی ئاو زیاتر دهبێت.
پارێزگاری هەولێر داواشی کرد، ئاوی پاکی خواردنەوە بە پێی پێویست بەکار بهێنرێت، چونکە ئاو سەرچاوەی ژیانە، بریاریشه ئهم ههڵمهته له قوتابخانهكان وهك رێنمایی بهردهوام بێت .
ڕاپۆرتەکانی دوێنێی نەتەوە یەکگرتووەکان کە هاوکات بوو لەگەڵ ڕۆژی جیهانی ئاو لە 22ـی ئادار، لەبارەی گۆڕانەکانی کەشوهەوا ئاماژە بەوە دەکەن، لە بەردەوامیی توانەوەی بەستەڵەکەکان، مەترسیی دروستبوونی لافاو و وشکەساڵی و داڕمانی زەوی هەیە؛ لەگەڵ ئەوەشدا، مەترسیی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان هەیە کە کاریگەری لەسەر چەندین ملیار مرۆڤ دەکات.