فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا: سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن سیاسه‌تی په‌راوێزخستن په‌یڕه‌و ده‌كات

فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌ی دوایی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ی نه‌كردووه و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا سیاسه‌تی په‌راوێزخستن و پشتگوێخستن په‌یڕه‌و ده‌كات.
یه‌كشه‌ممه، 23ـی ئاداری 2025، فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاندووه، لە کاتێکدا پابەندبوونیان بە خزمەتکردنی خەڵکی پارێزگای نەینەوا دووپات دەکەنەوە، هاوكات مه‌به‌ستیانه هۆکاری ئامادەنەبوونیان لە دانیشتنی ئەم دواییەی ئەنجوومەنی پارێزگا بۆ ڕایگشتی ڕوون بکەنەوە، کە تێیدا سەرۆکی ئەنجوومەن هەوڵی دا، وای نیشان بدات كه ته‌نیا چه‌ند ئه‌ندامێك به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان نه‌كردووه، ئه‌مه‌ش وه‌ك پشتگوێخستنی ئاماده‌نه‌بوونی زۆرینه‌ی ڕه‌های ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه.
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌شڵێت، سیاسەتی به لاوه‌نان و بنپێخستنی هاوسەنگی و مافەکان، کە سەرۆکی ئەنجوومەن پەیڕەوی دەکات، وایكردووه ئه‌نجوومه‌نه‌كه به‌و ڕۆژه بگات و پشێوی تێ بكه‌وێت و پاشه‌كشه بكات، بۆیه به‌شداریی نه‌كردنیان له دانیشتنه‌كه هه‌ڵوێستێكی كرده‌یی و وه‌ڵامێكی ڕاسته‌وخۆیه بۆ ئه‌وه‌ی له دانیشتن و كۆبوونه‌وه‌ی لێپرسینه‌وه‌دا ڕووی دا، كه سەرۆکی ئەنجوومەن بە ئەنقەست ئاماده نه‌بوو و لە بری ئەوە قسەی بۆ میدیاکان کرد، ئەمەش پێشێلکردنی ڕوون و ئاشکرایە بۆ ئەرکە دەستووری و یاسایییەکانی.
فراكسیۆنه‌كه هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، دووپاتی دەکەنەوە دەنگی زۆرینەی ڕەها بۆ دوورخستنەوەی سەرۆکی ئەنجوومەن ئەو شەرعییەتیەی لێ سەندووەتەوە کە ڕێگەی پێ دەدات بەردەوام بێت لە پۆستەکەیدا، چونكه ئەم زۆرینەیە نوێنەرایەتی ویستی جەماوەری ڕاستەقینە دەکات کە نوێنەرانی ئەو ئەنجوومەنەی هێنایە ئەنجوومەن و ئەگەر بە ڕاستی خەمی بەرژەوەندییەکانی نەینەوای هه‌بووایه، ئەوا گونجاوتر دەبوو ڕێگە بە جێگری سەرۆکی ئەنجوومەن بدات سەرۆکایەتیی دانیشتنەکە بکات كه شکۆ و پێگەی یاسایی ئەنجومەنه‌كه‌یشی ده‌پاراست.
فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا سه‌باره‌ت به ده‌رچوونی فه‌رمانی وه‌لائی گوتووشیه‌تی، "ڕوونی دەکەینەوە کە مەبەست لێی وەستاندنی ڕێكاره‌كانه بۆ ماوەیەکی کاتی تاوه‌كوو بڕیاری دادوەری لەسەر دۆسیەکە ده‌درێت، شەرعیەت ناگەڕێنێتەوە و بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی كه به زۆرینه دراوه، هه‌ڵناوه‌شێنرێنه‌وه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه بە بڕیارێک کە نوێنەرایەتی ویستی خەڵک بکات نه‌ك به بڕیاریكی سیاسیی لە کارەکەی دووربخرێتەوە.
جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، فراكسیۆنه‌كه له هه‌ڵوێسته‌كه‌یان له دژی پشتگوێخستنی ویستی زۆرینه پێداگرن و بڕوایان وایه ده‌بێت ئاراسته‌كه ڕاست بكرێته‌وه كه بریتییه له ڕێزگرتن له ده‌ستكه‌وته‌كان و هاوسه‌نگییه‌كان و دوور له هه‌ر سیاسه‌تێكی تاكڕه‌وانه و تاكلایه‌نانه و سووربوون و كه‌لله‌ڕه‌قی و پشتگوێخستنی دۆخی سیاسی و یاسایی.