دامەزراوەی كوردستان24 سه‌ره‌خۆشی له به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی و دارایی دامه‌زراوه‌كه‌ی ده‌كات به‌هۆی كۆچی دوایی باوكییانه‌وه

بەڕێوه‌بەرایەتیی گشتیی دامەزراوەی كوردستان24 به ناوی خۆی و کارمەندانییه‌وه، پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی و دارایی دامه‌زراوه‌كه ده‌كات به‌هۆی كۆچی دوایی باوكیان.
یه‌كشه‌ممه، 23ـی ئاداری 2025، بەڕێوه‌بەرایەتیی گشتیی دامەزراوەی كوردستان24 پرسه‌نامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و به ناوی خۆی و كارمه‌نده‌كانییه‌وه سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی محه‌ممه‌د حاجی میرخان، به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی و دارایی دامه‌زراوه‌كه كردووه به‌هۆی كۆچی دوایی باوكیان (حاجی میرخان، بەرپرسی دەزگای ئەیلوول و گوڵان لە سۆران) كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له ڕووداوێكی هاتووچۆدا گیانی سپارد.
بەڕێوه‌بەرایەتیی گشتیی دامەزراوەی كوردستان24 له خوای گه‌وره داواكاره سەبووری کەسوکار و ئازیزانی بدات و کۆچکردووش بە بەھەشتی بەرین شاد بکات.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 23ـی ئاداری 2025، حاجی میرخان دۆلەمەری، بەرپرسی دەزگای ئەیلوول و گوڵان لە سۆران، له ئه‌نجامی ڕووداوی هاتووچۆدا گیانی لەدەست دا.
حاجی میرخان دۆلەمەری پێشمه‌رگه‌ی هه‌ردوو شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان و هه‌ڵگری میدیالیای بارزانی نه‌مر بوو، كاتژمێر 4:30ـی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ خۆی شۆفێره‌كه‌ی لە بازگه‌ی نێوان ڕۆڤیا و چەممە لە ڕێگەی ئاکرێ گیانیان سپارد.