زێلێنسکی: گفتوگۆكانی شاندی ئۆكرانی و ئه‌مه‌ریكی له سعوودیه زۆر ئه‌رێنی بوون

سەرۆکی ئۆکرانیا ئاماژه به‌وه ده‌كات، دانوستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكییه‌كان له سعوودیه زۆر ئه‌رێنی بووه؛ ده‌شڵێت، ده‌بێت فشار بخرێته سه‌ر سه‌رۆكی ڕووسیا.
یه‌كشه‌ممه، 23ـی ئاداری 2025، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگه‌یاند، گفتوگۆكانی شاندی ئۆكرانی و ئه‌مه‌ریكی كه ئه‌مڕۆ له سعوودیه ده‌ستی پێكرد، زۆر ئه‌رێنی و سوودبه‌خش بووه.
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی ڕووسیا چاره‌سه‌ری دیپلۆماسی فه‌رامۆش ده‌كات و له هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ئۆكرانیا به‌رده‌وام ده‌بێت.
سەرۆکی ئۆکرانیا به پێویستیشی زانی فشاری زیاتر بخرێته سه‌ر پوتین، ئه‌گه‌رنا هێرشه‌كانی ڕاناگرێت و درێژه به شه‌ڕ ده‌دات.
وه‌زیری به‌رگریی ئۆكرانیا هه‌ر ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌ی شاندی دانوستانكاری ئه‌مه‌ریكا و ئۆكرانیا له ڕیازی پایته‌ختی سعوودیه ده‌ستی پێكرد، كه تایبه‌ت به پێشنیازی پاراستنی دامه‌زراوه‌كانی وزه و ژێرخانه زیندووه‌كان.