عێراق و ئەمەریکا هەوڵەکانیان بۆ ڕووبەڕووبونەوەی تیرۆر زیاد دەکەن

ڕاوێژکاری ئاسایشیی نیشتیمانیی عێراق و ڕاوێژکاری کاروباری ئەمەریکا لە دیدارێکدا پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە تاوتوێ دهكهن.
دووشەممە، 23ـی ئاداری 2025، نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق، بڵاوی کردەوە، قاسم ئەعرەجی و دانیال ڕوبنستین، ڕاوێژکاری کاروباری ئەمەریکا لە بەغدا، تاوتوێی گۆڕانکاری ناوچەکە و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریان کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئهعەرەجی ڕایگەیاندووە: لە دیدارەکەدا جەخت لە گرنگیی ڕۆڵی سەرەکی و کاریگەری عێراق لە ناوچەکە و لە بەرزکردنەوەی ئاسایش و سەقامگیریی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوچەیی کراوهتهوه.