سه‌رچاوه‌كان: ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی حه‌ماس له هێرشی ئیسرائیل‌دا كوژرا

سه‌رچاوه مێدیاییه‌كان ئاماژه به كوژرانی ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ده‌كه‌ن له ئه‌نجامی هێرشێكی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رته‌كه.
یه‌كشه‌ممه، 23ـی ئاداری 2025، سه‌رچاوه مێدیاییه‌كان بڵاویان كرده‌وه، ئیسماعیل به‌رهووم، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی له كه‌رتی غه‌ززه له ئه‌نجامی هێرشێكی ئاسمانی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی ناسر له كه‌رتی غه‌ززه كوژرا.
سه‌رچاوه مێدیاییه‌كان گوتوویانه، ئیسماعیل به‌رهووم له ژووری نه‌شته‌رگه‌ریی نه‌خۆشخانه‌ی ناسر بووه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌هۆی هێرشی ئیسرائیله‌وه بریندار ببوو.