کایا کاڵاس: پشتیوانیی بنیاتناوەی غەززە دەکەین

کایا کاڵاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا ڕایگەیاند، پشتیوانیی دابەشکردنی خەرجی بنیاتناوەی غەززە لەنێوان وڵاتانی عەرەبیدا دەکەین.

ڕاشیگەیاند، نابێت حەماس بەهیچ جۆرێک لە داهاتوودا ڕۆڵی لە ئیدارەدانی غەززە هەبێت، چونکە ئەمە پەیوەستە بە ئاسایشی ئیسرائیلەوە و پێویستە لەبەرچاو بگیرێت.

کایا کاڵاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا گوتیشی: ئاگربەستێک لە غەززە هەیە و پێویستە جارێکی دیکە هەمووان پابەندبن پێوەی، ئێمە لەقۆناغی یەکەمدا سەرکەوتوو بووین لە گێڕانەوەی 35 بارمتە، گرنگە بەردەوامین بەرەو قۆناغی دووەم.

هەروەها پێشوازیی لە پلانی وڵاتانی عەرەبی بۆ بنیاتنانەوەی کەرتی غەززە و دابەشکردنی خەرجییەکەی بەسەر وڵاتاندا دەکەین، گرنگە حوکمڕانیی غەززە لەبەرچاو بگرین و ڕێگەنەدەین توندڕەوەکان حوکمی بکەنەوە، چونکە ئەمە پەیوەندیی بە ئاسایشی ئیسرائیلەوە هەیە و گرنگە بە هەند وەری بگرین.

ڕاشیگەیاند، بەشداریی حەماس لە بەڕێوەبردنی غەززە لە داهاتوودا دانوستانی لەسەر ناکرێت و نابێت هەبێت.