كەسێكی دیكە لە گەرمیان بە كۆرۆنا گیانی لەدەستدا
تائێستا 46 كەس لە گەرمیان بەھۆی كۆرۆنا مردون
K24 – گەرمیان
ئەمڕۆ كەسێكی دیكە لە دەڤەری گەرمیان بەھۆی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا و ژمارەی ئەو كەسانەی بە كۆرۆنا مردون لە گەرمیان گەیشتە 46 كەس.
سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گەرمیان بە كوردستان24ی راگەیاند: "ئەمڕۆ كەسێكی دیكەی ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بەناوی سەید غەریب سەید جەبار گیانی لەدەستدا".
گوتیشی: "ژمارەی ئەو كەسانەی لە گەرمیان بەھۆی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 46 كەس، كە 25 كەسیان لە رەگەزی نێر و 21ی دیكەش لە رەگەزی مێ".
سەرچاوەكە ئاشكرای كرد: "تائێستا ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە دەڤەری گەرمیان گەیشتووەتە ھەزار و 848 كەس و لەنێویاندا 306 كەس چاكبوونەتەوە".
