سەرۆکی جەهەپە داوای لێبووردن لە کورد دەکات

سەرۆکی جەهەپە، لە بەرانبەر بێڕێزییەکانی سەرۆکی شارەوانیی ئەنقەرە بە ئاڵای کوردستان، داوای لێبووردن لە کورد دەکات.
ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری "جەهەپە" بەرامبەر بێڕزییەکانی مەنسوور یاڤاش، سەرۆکی شارەوانیی ئەنقەرە بە ئاڵای کوردستان و نەورۆز داوای لێبوردنی لە کورد کرد و ڕایگەیاند، جارێکی دیکە نەورۆز لە برایانی کورد پیرۆز دەکەم و کەس بۆی نییە بڕیار لەسەر پرسە نەتەوەییەکان بدات و داوای لێبووردن دەکەم ئەگەر هەر کەسێک دڵی شکابێت.
هەروەها سەرۆکی جەهەپە سڵاویشی بۆ سەڵاحەددین دەمیرتاش لە زیندان نارد.
مەنسوور یاڤاش، سەرۆکی شارەوانیی ئەنقەرە، دوو رۆژ لەمەوبەر ڕەخنەی لە پۆلیسی تورکیا گرتبوو و ڕایگەیاندبوو، هێزە ئەمنییەکان بە بۆنەی نەورۆز شیرینی بە منداڵان دەدەن، بەڵام لە ئیستانبوڵ هێرش دەکەنە سەر خۆپیشاندەران، هەروەها بێڕێزیشی بە ئاڵای کوردستان کردبوو.