سەرۆکی جەهەپە بۆ سەردانیی ئیمامئۆغڵو چووە زیندان

سەرۆکی جەهەپە، بۆ یەکەم جار سەردانی ئەرکرەم ئیمامئۆغڵوی، سەرۆکی شارەوانیی ئیستانبوڵی لە زیندان کرد، هاوکات دوای کۆبوونەوەی نێوانیان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لێدوانی دا.
سێشەممە 25ـی ئاداری 2025، ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری "جەهەپە"، بۆ یەکەم جار، سەردانی ئەکرەم، ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیستانبوڵی لە زیندانی سیلیڤیری کرد.
سەرۆکی جەهەپە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ئیمامئۆغڵو، لە کۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا، گوتی: دەستگیکردنی سەرۆکی شارەوانیی ئیستانبوڵ پێشێلکردنی یاسایە، هەموو جیهان بەو کارە ناڕەوایە هاتوونەتە سەر هێڵ، هەروەها گەلەکەمان کاردانەوەیەکی زۆریان بەرانبەر ئەم نادادییە هەبوو.
لە بەرانبەر دەستگیرکردنی ئیمامئۆغڵو، وەک کاردانەوەیەک سەرۆکی جەهەپە ڕۆژانی جەژن سەردانی سەرۆکەکانی حزبی ئاکپارتی و مەهەپە ناکات و دەڵێت: لەو جەژنە تەنیا ئامادەین پیرۆزبایی لە لایەنگرانی ئەم حزبانە بکەین.
ئۆزگور ئۆزەل، گوتیشی: بەردەوام دەبین لەسەر هەڵوێستی ڕژدی خۆمان و ئەم جەژنە دەبێتە سوپرایز بۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا.
چوارشەممە 19ـی ئاداری 2025، هێزێکی ئەمنیی تورکیا هەڵیکوتایه سەر ماڵی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیستانبوڵ و دەستگیریان کرد.
دەستگیرکردنیشی کاردانەوەیەکی گەورەی لێکەوتەوە، هاووڵاتییان بۆ پشتگیریکردن لە ئیمامئۆغڵو ڕژانە سەر شەقامەکان و خۆپێشاندانێکی بەرفراوانیان کرد.
پێنجشهممه، 20ـی ئاداری 2025، ئەکرەم ئیمامئۆغڵو له تۆڕی (ئێكس) داوای له هاووڵاتییانی توركیا كرد، بێدهنگ نهبن و له دژی ئهو "شهڕ"ـهی له توركیا ههیه، دهنگ ههڵبڕن. گوتووشیهتی، پرسی دهستگیركردنهكهی پرسێكی به تهنیا پارتهكهی نییه، بهڵكوو پهیوهندیی به ههموو نهتهوهی توركیاوه ههیه.