پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی بابێ نەوزاد

سەرۆک بارزانی
سەرۆک بارزانی

سەرۆک بارزانی، بۆ کۆچی دوایی عەبدولڕەحیم عسمەت وانلی، کەسایەتی نیشتمانپەروەری ڕۆژئاوای کوردستان، لە پەیامێکدا دەڵێت: خوالێخۆشبوو تەمەنی خۆی بۆ خەبات لەپێناو دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان تەرخان كرد.

سێشەممە 25ـی ئاداری 2025، سەرۆک بارزانی، بەهۆی کۆچی دوایی، عەبدولڕەحیم عسمەت وانلی ناسراو بە بابێ نەوزاد، پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاو کردەوە تێیدا هاتووە، بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خەباتگێڕ و تێكۆشەری كورد بابێ نەوزادم پێ گەیشت.

سەرۆک بارزانی، ئاماژەی بەوە دا، عەبدولڕەحیم عسمەت وانلی، كەسایەتیی نیشتیمانپەروەری ڕۆژئاوای كوردستان، تەمەنی خۆی بۆ خەبات لەپێناو دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان لە سووریا و لە ڕیزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان – سووریا تەرخان كرد و لەو ڕێگەیەدا تووشی زیندان و دەربەدەری و ئاوارەیی بوو.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی سەرۆک بارزانیدا هاتووە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو و، هەڤاڵ و هاوسەنگەرانی لە پارتی دیموكراتی كوردستان – سووریا دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم، لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خەباتگێڕ و تێكۆشەری كورد (عبدالرحیم عصمت وانلی ناسراو بە بابێ نەوزاد)ـم پێ گەیشت. خوالێخۆشبوو (عبدالرحیم عصمت وانلی) كەسایەتیی نیشتیمانپەروەری ڕۆژئاوای كوردستان تەمەنی خۆی بۆ خەبات لەپێناو دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان لە سووریا و لە ڕیزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان – سووریا تەرخان كرد و لەو ڕێگەیەدا تووشی زیندان و دەربەدەری و ئاوارەیی بوو.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو (عبدالرحیم عصمت وانلی) و هەڤاڵ و هاوسەنگەرانی لە پارتی دیموكراتی كوردستان – سووریا دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا لله و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی
25ی ئاداری 2025