گرژی و ئاڵۆزیی لە نێوان دروزەکان و گرووپێکی دێرەزوور ڕووی دا

ئەمڕۆ چوارشەممە، 26ـی ئاداری 2025، هێزەکانی ئاسایشی گشتی سووریا چوونە ناو شاری سەحنایە لە باشووری دیمەشق، ئەمەش دوای تێکهەڵچوون لە نێوان گرووپەکانی پارێزگای دێرەزوور و گرووپە چەکدارەکانی دروزەکان
ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی بڵاوی کردەوە، دانیشتووانی شارەکە ڕایانگەیاندووە، ئاسایشی گشتیی سووریا، دوای پێکدادان لەنێوان دانیشتووانی پارێزگای دێرەزوور و گرووپەکانی سەر بە دروزەکان، بە 30 ئۆتۆمبێل چوونەتە ناو شارەکەوە، لە ڕووداوەوکەدا تەقەش کراوە.
دانیشتووانی شارەکە باسیان لەوە کردووە، تەقەیەکی زۆر لە شارەکەدا کراوە، بەگوێرەی هەواڵەکان، کوژراو و بریندار هەیە، بەڵام دوای چوونی ئاسایشی گشتیی، تەقەکردنەکە لە زۆربەی گەڕەکەکانی سەحنایە، وەستاوە.
ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارە زیاتر لە 700 هەزار کەسە، کە دروز و مەسیحیشی تێدایە، یەکێکە لەو شارانەی کە لە ماوەی ساڵانی شەڕی سووریادا هیچ پێکدادانێک تێدا ڕووی نەداوە.